ئەرشیفی تاگ: کێش

پرۆگرامی داگرتنی کێش بێ پرۆگرام 🙂

نێت و مەجلیس پڕە لە ئامۆژگاری وەکو ” چۆن ببیتە جێنێفەر لاورێنس بە ١٤ رۆژ، چۆن خۆت بکەیتە جاکی تایتانیک بە مانگێک، یا شارووخان و موهەنەد ..هتد.”. ڕاستی هەموویان بۆ من دەبوونە فشار و بارێکی قورس. تەماشام کرد هەمووی دوای ١٤ ڕۆژ و مانگەکە چی؟ دەی دەگەڕێیتەوە سەر هەمان سیستەم و خۆراک، کەپێی قەڵەو بوویت. بۆیە وتم باشترین شت ڕاکردنە بەڵام بەبێ پرۆگرام. ئەمڕۆ بەپێ دەچم بۆ فڵانە کۆڵان، لەوسەرەوە نزیکی ماڵ بوومەوە ڕا دەکەم. ئاوها بە هەفتە و مانگ کردم. تاکو گەشتمە ئاستێک دەمتوانی بڵێم دەرچووم لەماڵ ڕادەکەم تاکو فڵانە شوێن. کەچی لە رێگا بەهۆی ئاراستەی باوە دەمگۆڕی بۆ شوێنێکی تر و ئامانجێکی تر. بەم شێوەیە ئێستاش بەردەوامم لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٥ کم ڕا دەکەم هەفتانە، ئەویش بە بەردەوامی نا. چونکە کەشی باراناوی توند و بەفر و شەختەی سەر شۆستەکان بەتایبەت دەرەوەی شار، زیاتر دەبنە مەترسی بۆت لە زستاندا.
ئەوە هیج کێشم دابەزیووە ئێستا نزیکەی ٢٥ کیلۆ، کە ئەوەندە گرنگ نییە و خەڵک دەیکات لەوەی من زۆر زیاتر. بەڵام ئەوەی قازانجە، کە ڕاکردن و وەرزش بوونە بە مایەی پووکانەوە و سوتاندنی هەرچی فشاری دەروونی کار و چالاکی مەعیشەت و خوویەکی باشە. بەجۆرێک، گەر ٣ ڕۆژ ڕانەکەم هەموو دەمارەکان تێکومێک دەشکێن (وا هەست دەکەم).