ئەرشیفی تاگ: چیرۆک

پۆدکاستی نوانە – ٨ – ئیزعاجی عیلمی یا ئیعجاز؟

لەسەرەتای ئەم ئەڵقەیەدا باسمان لەو ڕەخنانە کردووە، کە گوێگران گرتویانە. بەتایبەت لەسەر بەکارهێنانی وشەی زانست لە باسە ئاینییەکان. هەروەها گەڕان بەدوای جێگرە وشەیەکی گونجاوتر کاتێک، کە باسەکە پەیوەستە بە باوەڕەوە نەک ئەزموون و تاقیکاری. پاشان باسمان کردووە لەسەر بابەتی موعجیزە و ئیعجاز بەو شێوەیەی زانست دەیزانێت و ئەوەی دینەکان شیکاری بۆ دەکەن، هەرکەس بەو پەیامبەر و کتێبەی هەیەتی. دیارە لە پاڵ ئەمانەشدا باسمان لەسەر ئەم تەوەرانە کردووە:

  • جولەکە و مەسیحییەکان بەهەمان شێوەپێدانی ئێمە لە رابردوودا
  • خەڵقکردنی چوارچێوەی هزری بۆ تێگەشتنمان بەگشتی
  • بابەتی دروستبوونی ”داعیە” و هێنانی وشەسازی لە قورئاندا
  • گرێدانی باوەڕ بە ئەزموونی زانستەوە نەک وەکو خۆی
  • بابەتی حەڵاڵ و حەرام بەهۆی تێکەڵبوونمان لەگەڵ دنیای دەرەوە
  • گێڕانەوەی هەموو بابەتێک بە ئاینەوە وەکو بێزارکردن

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

تووتک و فیل (کورتە چیرۆکی ڕووسی)

جارێک کابرای سێرک بەسواری فیلێکی زەبەلاحەوە بەناو شارێکدا تێدەپەڕێ لەگەڵ هەموو عارەبانە و ئاژەڵە ڕاهێنراوەکانی. لەپرێکدا توڵەیەک دەکەوێتە نێوەندیان و دەست دەکات بەوەڕین و پەلامار بەباڵای قاچە زەبەلاحەکانی ئەو فیلەی کابرای لەسەرە. کابراش سەیرێکی توڵەکە دەکات و دەڵێ:
ئەو دەنگ و قوڕگەت مەنوسێنە بەوەڕە وەڕ، لەلای ئەم فیلە تۆ زۆر لەوە بچوکتری تەنانەت بەچاویش تەماشات بکات.
توڵەکەش دەڵێ: منیش دڵنیام ئاوهام لەبەرچاوی ئەودا. بەڵام بۆ بەرچاوی خەڵكی سەگێکی جەربەزەم و ئەو هەموو زەبەلاحی و زاخەی فیل هەیەتی نامترسێنێ و ئازام!