ئەرشیفی تاگ: ماڵپەڕ

گەلێکی بێ تووتن

پێش ١٥ ساڵێک ماڵپەڕێکی دەرووناسیم تەنها بەڕێوەدەبرد وەکو تەکنیک نەک نوسەر. گوایە خوێنەری ئەو ماڵپەڕە ئەوانەی حەزیان لە بابەتی دەروونی و زانستی کۆمەڵایەتییە. بەهەرحاڵ هەرواش بوو، کە کۆمەڵێک پسپۆری ئەو بوارە شتیان دەنوسی. لە مەکۆی پرسیارەکانیش دەیان کێشەی دەروونی دەهات و پەیوەندی دەکرا پێیانەوە. بەڵام ئەوەی لە خەمڵاندن و زانیاری خوێنەر بەلامەوە زۆر جێگای تێڕامان بوو. هەندێک بابەتی کەم بوون، کە یەکێک لە پسپۆران لە بەشی کێشە کۆمەڵایەتییەکان توشی دەبوو. دوای ئەوەی ناو و شوێنی ڕووداوەکانی دەگۆڕی، ئەویش دایدەنا. بابەتەکان مەسەلەی پەیوەندی ناشەرعی بوون و ناوهێنانی هەندێک شتی سێکسی.
کەچی لەو خوێنەوارە گوایە تێگەشتووانە نزیکەی ٨٣٪ بابەتەکان لەسەری دەوەستان و دەیانخوێندەوە. زۆرترین کەسیش هەمان ئایپی لە شوێنێکی تر بەڕێز. لەملا قسەی جنسی دەنوسی بەناوێکی خوزراوەوە.