ئەرشیفی تاگ: ئیسلام

پۆدکاستی نوانە – ٧ – ئەحناف کێن و کاریگەریان چی بووە

ئێمە زۆر بەوە راهاتووین، کە دەڵێن ئیسلام ئاینێکی حەنیفە یاخود دینی حونەفایە. جا لەم ئەڵقەیەدا بەپشتبەستن بە لێکۆڵینەوە نوێی زانستی لەسەر رەگوڕیشەی ئاینەکان قسەمان کردووە. هەوڵمان داوە چەمکی ڕەخنەیی دیکارت بەکاربەرین، کە خۆڕاماڵینە لە ئاین و رەسەن و نەتەوە. تاوەکو زیاتر شتەکان ببینین و بتوانین تێگەشتنێکی هەندێک ماقوڵترمان دەست بکەوێت. وەکو بناغەش پشتبەسراوە بە لێکۆڵەر و توێژەرەوەی ئەڵمان هانز یۆاخیم شۆپس و دکتۆر فەوزی بەدەوی لە زانکۆی زەیتونەی/تونس بەشی توێژینەوە جووەکان. هەروەها وەکو گرێدانێک بەستوومانە بە دروستبوونی ئاین و مەزهەبەوە تاکو پووکانەوە و هەڵوەشاندنەوەی هەندێکیان، هەمان شت لەڕووی زانستییەوە. جا تەوەرەکان بریتین لە:

    • رەسەنە ئیبراهیمییەکان و نەخشیان لە ئاینی رۆژهەڵاتدا
    • دروستبوونی مەسیحە/جووەکان دوای لە خاچدانی حەزرەتی عیسا
    • هاتنیان بۆ دورگەی عەرەبی و کاریگەریان لەسەر خودی پێغەمبەر
    • هەڵکەوتەی گوندەکانی عەرەب (تایف، مەککە و یەسرب)
    • تەورات و ناوهێنانی پێغەمبەری داهاتوو

    لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

پرسیاری بوون و نەبوون لە پێش ئاینەوە

ئەمجارەیان ئەڵقەیەکی نوانەیی تێپەڕە بەسەر هەندێ پرسیاری گریکوێرەییە، کە بەدرێژایی ئەندێشە و هزری مرۆڤ گەڕاوە. هەروەها لەپاڵیدا رۆڵی ئاین وەکو ئامرازی بەڕێوەبردنی کۆی کۆمەڵگا. ئەم باسانە هەمووی بمانەوێت و نەمانەوێت لە مێشکی هەمووماندا رۆشتووە و دێت و بەردەوامە. ئیتر حەقی خۆیەتی بپرسین، ئەم سنوری ئەندێشەی ئێمە دەگاتە کوێ و بەکەڵکی چی دێت؟ جا لەپاڵ ئەمەدا باسمان کردووە لە:

  • کۆمەڵگەی سەرەتایی و پەرستنی سروشت و دڕندە
  • دروستبوونی شارستانی و قۆستنەوەی خودا و وەکو هێز
  • فرەخوایی و بەستنەوەی بە تاکێکی لەوان گەورەتر
  • یۆنانییەکان و مۆرکیان لە رۆشنبیریی پەرستن بە گشتی
  • ئاینە ئیبراهیمییەکان و جولەکە وەکو شادەماری پاشکەوتن
  • پێغەمبەر یا شۆڕشگێڕ و یاخی وەکو یەک چەمک
  • میراتی پرسیاری دینی گرێکوێرە بۆ لەوساوە بۆ ئێستا