ئەرشیفی تاگ: ئاین

پۆدکاستی نوانە – ١١ – چینایەتی شیعە و سوننە – ب ٢

درێژکراوەی بەشی یەکەمە لە ناساندنی شیعە و سوننە لەڕووی چینایەتییەوە. لەم ئەڵقەیەدا سەرەتا بە ڕەخنە و تێبینی گوێگران هاتینە سەر باسەکان. دیارە هەموویان بۆمن جێگای سوپاسن و مانای گرنگیدانی گوێگرە بە جۆرایەتی بابەتەکانم. پاشان چووینەتە ناو بابەتەکەوە و ناساندنی کێشەی کەسەکان لە نێوان حەزرەتی عائیشە و ئیمامی عەلی. پاشان کێشەی ئەنسار و ڕابەڕایەتی ئەم دەوڵەتە نوێیەی عەرەب یاخود موسڵمانی موحەمەدی. پاشان لەسەر کەسایەتی موحەمەدی کوڕی ئەبوبەکری سدیق و ڕۆڵی لە هاتنە سەر ئیمامی عوسمان، کە خەلیفەی سێیەمە. لە کۆتایدا سەربڕینی خەلیفەی سێیەم لەلایەن هەمان ئیماندار و شوێنەکەوتوانی هەمان دینی خەلیفەوە. پاشان تەقینەوەی کێشەکان تاکو گەشتن بە گرنگترین شەڕی سەرەتایی براکوژی نێو ئیمانداران بەناوی شەڕی جەمەل/حوشتر.

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

پۆدکاستی نوانە – ١٠ – چینایەتی شیعە و سوننە – ب ١

هەموو ئەو نەتەوە و دەوڵەتانەی دەیبینی، قۆناغی دروستبوونی خۆیان هەبووە. کە ئەمەش لەسەر بنەمای شێوەی بەڕێوەبردنی خێڵ و ناوچەوە سەرەتا چەکەرەی کردووە. لەوەوە ئیتر بەرەبەرە بنەماکانی نەتەوە و بیروباوەڕێکی موتربەکراوە دێنە کایەوە.  جا ئەم شتە نوێیانە هەر لەسەرەتاوە بە کێشمە دروست دەبن و دانپێدانیان قۆناغی دەوێت. بۆیە ئاینی ئیسلام و گەلانی ناوچەی دەورەبەری سەرهەڵدانی ئاینەکە لە دەرەوەی ئەو یاسایانە نییە. کلتور و فەرهەنگ دەتوانێت جیاوازییەکان تۆخ بکاتەوە، هەمان کات هەوڵدان بۆ لەناوبردنی رەنگی تر، دەکاتە دروستبوونی گشتگیرییەک لە نێوانی چەوساوەکان خۆیان. ئەم تاکتیکەش هەر لە دەزگاکەی کاری لێ دەکەیت بۆ ئەو پارت و بیروباوەڕانە رۆژانە دەیبینی، گەر تەنها بەچاوی بێلایەن و سەربەخۆ دیقەتی بدەیت. لەم ئەڵقەیەدا وەکو نوانەیەک بە:

  • مێژووییەکی کورتی هەر سێ گوندەکە (تایف، مەککە و یەسرب)
  • دەورانی پێش هاتنی پێغەمبەری ئیسلام و دەرکەوتنی
  • رەچەڵەکی خێڵەکی قوڕەیش و پاشان کاریگەری لەسەر ململانییەکان
  • تۆخبوونەوەی ملنان و ملهوڕی خێڵەکانی دەرەوەی بازنەی مەککە
  • کۆچی دوایی رابەری ئیسلام بەهۆی ژەهراویکردن
  • ململانێی قوڕەیش دژی یەسرب *ئەنسارەکان* دوایی نەمانی ڕابەر
  • کۆچی دوایی یەکەم خەلیفەی ڕاشدی و هاتنی ئیمامی عومەر
  • هاتنی ئیمامی عوسمان و تۆخبوونەوەی ئەمەوییەکان

بەستەرەکانی تایبەت بە ناوەڕۆکەکە:

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

پۆدکاستی نوانە – ٩ – هەڵاودێرکردنی لۆژیک/مەنتق

هەوڵێکە بۆ تێگەشتن لە هەڵاودێرکردنی و هەڵاوگێرکردنی لۆژیک/مەنتق بە کوردییەکی سادەتر لەوەی هەیە. کاریگەری نادروستی بەکاربردنی مەنتق بۆ پەروەردەیەکی خراپی تاک و کۆمەڵی ئێمە و دواخستنمان لەچاو هەموو ئەوانەی تر. مەبەست لێرەدا بەراوردی جیهانی سێیەم بەگشتی لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووە. هەمان کات لێکدانەوەی ئەو هەموو هەڵانەیە بەپێی هاوپۆل و دابەشکردنی، کە چەند من و تۆش رۆژانە دەیکەین و توشی دەبین. بگرە دەوڵەت و دەزگاکانمان لەسەر هەمان بینای هەڵەی لۆژیکی دروست بووە، کە هەرگیز لە ماوەیەکی دووری رێژەییشدا چارە ناکرێت. جا نەمتوانیووە هەمووی بنوسم و قسەی لەسەر بکەم، بەڵکو دیارترین و زۆرترین ئەوانەم باس کردووە، کە لای خۆمان هاڕەی دێت لە چەلەحانێکانماندا.

  • بەکەسێتیکردن یا بەشەخسیکردن Ad hominem
  • بیانووی خولاوە یا خولانەوە بەهەمان خاڵدا Circular Reasoning
  • ڕەوایەتیدان بە هێز یا بە دەسەڵات و خەڵکی Argument from authority
  • خوای کونوکەلەبەر God of the gaps
  • بێ پەیوەستی و بێ رەبتی Non sequitur
  • لەگەڵ کۆمەڵێکی تر بەنمونەی ئاسان و سادەوە بۆ نزیکبوونەوە لە تێگەشتنی

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان: