داگیرکەری ڕزگارکەر؟!

وا لە نوانەی سێیەمدا لەگەڵتانین بەو ناونیشانەی سەرەوە. ڕاستی زۆرترین پرسیارە لەم ڕۆژانەدا بەتایبەت، کە پشێوی و بێسەروبەری دەستی بەسەر هەموو شتێکدا گرتووە لەو ڕۆژهەڵاتەی خۆمان. بۆیە بەباشم زانی کۆمەڵێک پرسیار لای خۆم وەڵام بدەمەوە، ڕەنگە ڕاست بن و بیپێکن. ئەوەی گرنگە بەلامەوە گۆڕینەوەی ئەم ڕایانە، کە خۆم هەستدەکەم پێویستی بەچاکردنەوە و باشترکردنە، تاکو تێگەشتنێکی ترم بۆ ئەم دۆخە دروست بێت. هیچ نەبێت پەخشکردنی ناوەڕۆکەکە دەتوانێت ئەو پرسیارانە بجوڵێنێت لای گوێگر، گەرچی پێچەوانەشی لەلا بێت. لەم ئەڵقەیەدا ئەمانە سەرەدێرن بە نمونە:
درێژە بخوێنەوە

چیرۆک و هونەر وەکو بەڵا

هەموومان بەوە ڕاهاتووین، کە چیرۆک و بەهونەرکردنی گێڕانەوە دەبێتە وانە و عیبرەت یا نمونەی باڵا و ڕابەرمان. بەڵام ئەوەمان لەبیرچووە، کە خودی هەموو پرۆسەیەکی بەردەوام دەگاتە جۆرێک لە پیشەسازی بەرهەم. ئەویش کاتێک چووە نێو ئەو هاوپۆلەوە، ئەوە تەنها پێویستی بەهێزی سیاسییە بۆ بڵاوکردنەوەی و جۆرێک لە خەواندنی مت یا لغاوکردنی هزر. لە ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستی نوانە لەسەر ئەو دیووە دواوین، کە چۆن کاریگەریان لەسەر دروستبوونی نەتەوە و دین کردووە. جۆنیش بۆتە مۆتە و بەڵا. لە کۆتایذا ئەمریکا وەکو ڕابەی لێزانی ئەم بوارە و بەکارهێنانی لە هەموو بوارەکانی ژیانی ئینساندا، پێش هەموویان مرۆڤی ئەمریکایی. هیوادارم گەر ناوەڕۆکی ئەم ئەڵقەیەت بەدڵە، ئەوە لای خۆتەوە تۆش بیناسێنە. ئەگەریش هەڵە و کەموکوڕی هەیە، ئەوە لەژێر ئەڵقەکە یا پەیوەندی یا لە هەر شوێنێک پێت خۆشە بۆمی بنێرە و زۆر سوپاست دەکەم پێشەکی. ئەم ئەڵقەیە لەسەر ئەم تۆڕانە بڵاوکراوەتەوە درێژە بخوێنەوە

تووتک و فیل (کورتە چیرۆکی ڕووسی)

جارێک کابرای سێرک بەسواری فیلێکی زەبەلاحەوە بەناو شارێکدا تێدەپەڕێ لەگەڵ هەموو عارەبانە و ئاژەڵە ڕاهێنراوەکانی. لەپرێکدا توڵەیەک دەکەوێتە نێوەندیان و دەست دەکات بەوەڕین و پەلامار بەباڵای قاچە زەبەلاحەکانی ئەو فیلەی کابرای لەسەرە. کابراش سەیرێکی توڵەکە دەکات و دەڵێ:
ئەو دەنگ و قوڕگەت مەنوسێنە بەوەڕە وەڕ، لەلای ئەم فیلە تۆ زۆر لەوە بچوکتری تەنانەت بەچاویش تەماشات بکات.
توڵەکەش دەڵێ: منیش دڵنیام ئاوهام لەبەرچاوی ئەودا. بەڵام بۆ بەرچاوی خەڵكی سەگێکی جەربەزەم و ئەو هەموو زەبەلاحی و زاخەی فیل هەیەتی نامترسێنێ و ئازام!