پۆدکاستی نوانە – ٨ – ئیزعاجی عیلمی یا ئیعجاز؟

لەسەرەتای ئەم ئەڵقەیەدا باسمان لەو ڕەخنانە کردووە، کە گوێگران گرتویانە. بەتایبەت لەسەر بەکارهێنانی وشەی زانست لە باسە ئاینییەکان. هەروەها گەڕان بەدوای جێگرە وشەیەکی گونجاوتر کاتێک، کە باسەکە پەیوەستە بە باوەڕەوە نەک ئەزموون و تاقیکاری. پاشان باسمان کردووە لەسەر بابەتی موعجیزە و ئیعجاز بەو شێوەیەی زانست دەیزانێت و ئەوەی دینەکان شیکاری بۆ دەکەن، هەرکەس بەو پەیامبەر و کتێبەی هەیەتی. دیارە لە پاڵ ئەمانەشدا باسمان لەسەر ئەم تەوەرانە کردووە:

  • جولەکە و مەسیحییەکان بەهەمان شێوەپێدانی ئێمە لە رابردوودا
  • خەڵقکردنی چوارچێوەی هزری بۆ تێگەشتنمان بەگشتی
  • بابەتی دروستبوونی ”داعیە” و هێنانی وشەسازی لە قورئاندا
  • گرێدانی باوەڕ بە ئەزموونی زانستەوە نەک وەکو خۆی
  • بابەتی حەڵاڵ و حەرام بەهۆی تێکەڵبوونمان لەگەڵ دنیای دەرەوە
  • گێڕانەوەی هەموو بابەتێک بە ئاینەوە وەکو بێزارکردن

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

2 بۆچوون نوسراوە “پۆدکاستی نوانە – ٨ – ئیزعاجی عیلمی یا ئیعجاز؟

  1. Karwan Hassan

    سڵاو کاک سیا..
    لە باشی و دڵخۆشیدا بن.
    پرسیارێکم هەیە لە بارەی ناوی سوڕەتەکانی قورئان. ئەم ناوانە لە سەردەمی پەیامبەر دانران یا دوای ئەو؟
    بیستومە ناوەکان هی سەردەمی دواترن. رەنگە پرسیارەکەم دوربێ لە بابەتەکەت. بەڵام نەمزانی چۆن ئەمە پشت راست بکەمەوە. لام جێی متمانەی، بۆیە هەوڵمدا بەهەر جۆرێک بێ، ئەو وەڵامەم لە تۆ دەستکەوێ. لەشتان ساغ بێ و تەندروست بن.

    1. Sia نووسەری پەیام

      سڵاو و ببورە لە درەنگ وەڵامدانەوەت،
      بەڵی ناوی سورەت و رێکخستنیان و کۆکردنەوە و پاکنووسی هی کاتی پێغەمبەر نییە.

      هەربژین و کاتێکی خۆش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *