ڕووکاری نوێ بەڕەنگی MARTIX

desian-matrix-logoماوەیەکە خەریکم لەگەڵ ئەوەی ڕووکارێکی قێزەوەنتر لەوەی هەمبوو دروست بکەم، بۆیە جار جار هەندێک کۆدم دەنوسی لە CSS و XHTML ی پەڕەکان و بە بەرنامەی GIMP خەریکی ڕەنگهێنان و بردن بووم. زۆرکەس پێم دەڵێن کەزەوقسزم لەڕەنگدا، بۆیە ئەمجارە ڕەنگێکی جیاوازم هەڵبژارد کەلەسەر بنەمای Matrix ــوە وەرگیراوە. جاسەرتان نەیەشێنم ویستم ئەمجارە هیچ پەڕەیەکی بەبنەڕەت وەکو WordPressBlog نەبێت و زیاتر لە CMS ــێکی گچکە بچێت. بۆیە دەستکاری هەندێک کۆدی WP_QUERY م کرد لەگەڵ دروستکردنی هەندێک LOOP نوێ بەیارمەتی کۆدەکانی PHPـی بۆ نیشاندان و دەرخستنی بابەتەکان. کۆدەکانی خۆشم تاوەکو توانیومە بەپاکی نوسیومە لەسەر بنەمایەکی دروست. هیوام وایە ئەمجارەیان لەوانی تر نەچێت بڵاگە پەرپووتەکەم.
تێبینی: ئەگەر پرسیاری چۆنیەتی دروستکردنیت هەیە؟ لەمەکۆکانی چاوگ بینوسە، لەوێ هاوڕێیان باشتر شارەزان.

3 بۆچوون نوسراوە “ڕووکاری نوێ بەڕەنگی MARTIX

  1. خدر خۆش گله‌یی

    سڵاو كاك سیا كاره‌كانت كراوه‌و جوانن ، سه‌رنج ڕاكێشن ، به‌ڵام ئایا ئه‌و تیمپلاتانه‌ی كه‌ پێشتر ڕێكت خسبوون چیان به‌سه‌ر هات ؟
    من هه‌ندێكیانم پێ زۆر جوان بوون به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی asonews ئه‌گه‌ر ئه‌رك نه‌بێت دوباره‌ لێره‌ دایبنێیته‌وه‌ باشه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *