ئەرشیفەکانى هاوپۆل: زمانی کوردی

قورئان (لە شیعری جاهیلی) تەها حوسێندا

بۆ لێکۆڵینەوەی هەر گورزەیەکی مێژوو، دەبێت دەست بەریت بۆ هونەر و نوسراوی و هەڵکۆڕاوی ئەو دەمە. یاخود نزیکترین لەو دەمەوە و ئەوها بەرەو دوورتر. بە نمونە تێگەشتن لە دۆخی ئەمارەتی بابان، باشترین گوزارشت شیعری کلاسیک و ئەدەبیاتی ئەو کاتەیە، کە مۆرکێکی نزیک لە ڕاستەقینە دەدا لەڕووی دانیشتوانی ئەو ئەمارەتەوە. دیارە دۆخی کۆمەڵگا و دین و ڕامیاریش هەستیان پێ دەکرێت لە نێو ئەو کۆپلە و دێڕانەدا. لەم جارەدا نوانەیەک دەکەین بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی وێژەی عەرەبی و ئیسلامی، کە دکتۆر (تەها حوسێنە ١٨٨٩ – ١٩٧٣) درێژە بخوێنەوە

پۆدکاستی نوانە و یەکەم رێبەری بە

پۆدکاستی نوانە ناوەڕۆکی بریتییە لە قسەکردنی تایبەتی خۆم، لەسەر ئەو شتانەی وەکو کەسێک دەیزانم بێجگە لە ئایتی. چونکە ئەوە لەگەڵ کۆمەڵێک پسپۆردا لە پۆدکاست چاوگ هەفتانە لێی دەدوێین و دەنوسین. جا ئەم رایانەم هەڵە بێت، ئەوەخەڵک بۆم ڕاست دەکاتەوە و سوودبەخشە بۆم. گەرڕاستیش بن، ئەوە سوودی بۆ ئەوانی تر هەیە. لە یەکەم ئەڵقەی نوانەدا لەسەر چەمکی پەرەسەندن و کێشەی دینی و دژەدینەکان قسەم کردووە. لەم شوێنانە ڕاژە کراوە و دەتوانن گوێبیستی ببن و دایگرن: درێژە بخوێنەوە

وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا بە هەڵە!!

نمونە و نوکتە لەسەر بەکارهێنانی وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا بە هەڵە.

کابرایەک وتبوی: جوعمەی ڕابردوو لەسەر جەعدەی سەنگاو، نەقل بۆڕییەک هات پڕ لە ئەزراق. بە سی جزمەی قورعان خەریک بوو عیبادەمان کات.
وتبویان بابە: جوعمە نا جومعە، جەعدە نا جادە، نەقڵ بۆڕی نا نەقڵ بەڕی، ئەزراق نا ئەرزاق، جزمە نا جزئە، عیبادە نا ئیبادە.

ئەویش وتبوی: بابە هەرچییەک بڵێی ئیحتیاجییە. موهیم ئەوەیە تێبگەی.
وتبویان: دەی کاکە ئیحتیاجی نا، ئیعتیادی.