ئەرشیفی مانگانە: نیسان 2014

ئاشق دایمی!

ئەمە شعری ئاشق دایمییە (١٩٣٢ – ١٩٨٣) خەڵکی ئەرزنجانە (دەبێت کوردی زازا بێت). ئەمەی بۆ دڵدانەوەی ژنەکەی نوسیووە و ئاوازی بۆ داناوە کە کوڕەکەیان بە گەنجی شەهید بووە. یەکێکە لە گۆرانییە بڵاوەکان کە بوون بە کلتور.

بۆچی دەگریت؟

بۆچی دەگریت، هەی زوڵف ڕەشم؟
ئازار دێت و دەڕوات. تۆ مەگری
ئاهــ و فریادم گەشتە کەشکەڵانی ئاسمان
ئازار دێت و دەڕوات. تۆ مەگری

گوڵێک چەندە دڕک و داڵ دەورەی داوە،
بولبولیش بۆی وا حاڵی پەرێشان و بڵاوە
زستان چەند سەخت بێت، کۆتاییەکەی هەر بەهارە
ئازار دێت و دەڕوات. تۆ مەگری

(دایم)ــیم، بزانە هەر رووحێک ئەم سڕەی پێ ڕاناگیرێ
هەر مرۆڤی پاک و بەرز ئەم نورەی بەردەکەوێ
ئەوە سەبر بوو یوسوفی گەیاند بە میسر
ئازار دێت و دەڕوات. تۆ مەگری

https://www.youtube.com/watch?v=B48yumI2tLk

وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا بە هەڵە!!

نمونە و نوکتە لەسەر بەکارهێنانی وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا بە هەڵە.

کابرایەک وتبوی: جوعمەی ڕابردوو لەسەر جەعدەی سەنگاو، نەقل بۆڕییەک هات پڕ لە ئەزراق. بە سی جزمەی قورعان خەریک بوو عیبادەمان کات.
وتبویان بابە: جوعمە نا جومعە، جەعدە نا جادە، نەقڵ بۆڕی نا نەقڵ بەڕی، ئەزراق نا ئەرزاق، جزمە نا جزئە، عیبادە نا ئیبادە.

ئەویش وتبوی: بابە هەرچییەک بڵێی ئیحتیاجییە. موهیم ئەوەیە تێبگەی.
وتبویان: دەی کاکە ئیحتیاجی نا، ئیعتیادی.