دەمێک بوو، لەبەر هۆکاری نەبوونی ڕەقەکاڵای لەبار بۆ بەکاربردنی Ubuntu دوورکەوتوبوومە لێی، تەنها جارجارە لە virtualbox ـەوە تەماشای دوایەمین گۆڕانکارییەکانم دەکرد لەگەڵ دابەشکردنەکانی تر. هەرچەندە وەکو ئایدۆلۆژی Fedora ــم پێ دروسترە وەکو خۆم، بەڵام بەکارهێنانی SElinux لەلایەنیانەوە گوومانی خستۆتە دڵمەوە، کەبەهەمان دەڤەری Redhat دەڕوات نەکەم نەزیاد و مۆنۆپۆلکردنی پڕۆژەکە بەچاوتروکانێکە. هەروەها لەم هەفتەیەدا هەواڵی Fedora۱۲ و تێهەڵکێشکردنی Sandbox ــم خوێندەوە. وەکو دیوێکی تری ئاسایش، کەخۆی لەخۆیدا یەک هۆقە پرسیار هەڵدەگرێت.
ئایا بۆ ئاسایشێکی تێهەڵکێش بەسەرویدا، ئەی بۆ سیستەمەکە خۆی بەتەنها نا؟ شایەت ئەمە بیروبۆچوونی بەکارهێنەرێکی ئاسایی وەکو منە. چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت توانای سیستەمی کارگێڕی لەبەڕێوەبردنی ڕاژەدا دەردەکەوێت. کەکاریش کەوتە سەرئەوەی لەڕاژەیەکدا سەدەها هەزار بڕە پارە و نهێنی تاکەکانی تیابێت، ئیتر وتنەوەی قەوانە سواوەکەی هەندێ windows mouse pusher بەکارنایەت و ئاسایش قسەی خۆی هەیە. ئایا کێ لەتوانایدایە پرۆسەی ئاسایش بەڕێوە ببات؟
وەکو زۆر جار وتومە: سیستەم بەقەت ئەدمینەکەی(بەڕێوبەرەکەی) پارێزراوە. وە ئاسایش دۆخ نییە بەڵکو پرۆسەیە هەموو ساتێک دەبێت خۆی پتەوتر بکات هەروەها پێویستی بەبەڕێوەبردنە.
بەهەرحاڵ !!
ئەمەش کۆمەڵێک وێنەی سەر ڕوومێزەکە Ubuntu 9.04 Jaunty:
ئەرشیفی مانگانە: ئهیلول 2009
بیرکاری و Bundestag ــی ئەڵمانی و قەرز!
بەهاتنمان بۆ ئەم وڵاتانە، تێکەڵ بەدنیایەکی تر و مینتاڵیتی میللەتانی تر دەبیت. ناویان دەژێت و دەگوزەرێیت. بەبۆنەی ژیانەوە دیسانەوە سەردەمێکە لەئەڵمانیا وەکو خۆم دوورم. تەنها بەو پەرتووک و کەناڵ و ماڵپەڕانەوە نەبێت کەدەیانبیم و دەیانبیستم و دەیانخوێنمەوە. هەروەها جار جار بەهۆی کۆمەڵێک برادەری کاتی خوێندنەوە دەکەوینە دەمەتەقێ. بەڵام ئەمرۆ لە YouTube ئەمەم بەرچاو کەوت. پێکەناوی و لۆجیکە قسەکانی ( سەرەڕای ئەوەش بەدیالێکتی یان بەئەکسێنتی خەڵکی بایەرەوە 🙂 ). بیرکاری و ژمێریاریەکی وردی تێدایە، کەپڕاوپڕ دەکاتە دیسیپلینی ئەڵمانڕەگەز.
سیاسیەکانیان لەو وڵاتەی کەسەردەمێکە یەکەم وڵاتی جیهانە بۆ هەناردەکردن و لەباشترین وڵاتانی جیهانە لەڕووی جۆرایەتی ژیانەوە و لەتەکنەلۆژیاشدا لەیەکەمی یەکەمەکانە. کەچی ئاوها باس لەقەرزاری حکومەتەیان دەکەن و دەیکەن. ئەوانەی لای خۆشمان بەدرۆ کەلاوەیان لێکردوین بەدوبەی و سانفراسیسکۆ هەمیشە وڵات شامی شەریفە.
لینوکس بۆ ناشێت؟
لێرە و لەوێ زۆرجار دەبیستین لینوکس بۆمان ناشێت یان قورسە یان هەندێکیان دەڵێن ساڵێکە ویندۆزم فۆرمات نەکردۆتەوە لینوکسم بۆچییە So What!! ..هتد. هەموو ئەمانە دروستن لینوکس بۆ بەکارهێنەرێک ناشێت جارێ نەزانێت کە:
1. google چۆن بەکار ببات.
2. زمانی ئینگلیزی بخوێنێتەوە بنوسێت. یان زمانێکی تری زیندووی دنیا(کەئایتیان لامەبەست بێت).
3. لۆجیکی زانست و تەکنەلۆژیای زانیاری چین!
4. بنەماکانی بەرنامەسازی وەکو GWBASIC و پاسکاڵ و فۆرتران یان لەزمانە نوێکان چین.
5. دنیای ئایتی زۆر شتی تری هەیە، بێجگە لەدەبڵ کلیک!
6. ئەو ئامێرەی لەبەردەستێتی دەکرێت هەمان شت بەڵا و دەرد بێت بۆی.
7. بنەماکانی ئازادی خودی خۆی و تاکەکانی تر چین!
8. بازرگانی و قۆرخکردن و ئیمپریالیزم و جیهانیبوون دوو دیوی یەک دراون.
9. ڕۆمان و چیرۆک و هۆنراوە و گەڕەلاوژکێ چیین؟