ئەرشیفی مانگانە: ته‌مموز 2009

زانکۆ لەسەر لا :)

بەبۆنەی یەکێک لەبرادەرانەوە چووین بۆ خزمەتی دکتۆر …. سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنیک و هەموو شت لەزانکۆی … و دوای چەندین پاڵێوی سکرتێر، گەشتین بەحزووری. کۆمپیوتەرێکی جانتایی لەبەردەست بوو، دوو میوانی تریشی لابوو. هێڵی ئەنتەرنێت لەزانکۆ نەبوو ئەو ڕۆژە.
کەگەشتینە خزمەتی بۆمانی ڕوون کردەوە کەخەریکە قەمەر سەناعی شەبەکاتی ئینتەرنێت دەگۆڕێت. بۆیە هۆکاری نەبوونی هڵێی گەڕاندەوە بۆئەوە.
من لام وابوو کابرا یان کامێرای شاراوەیە یان بەئارەزوی خۆی پێمان ڕادەبوێرێت. وەلاشم وابوو ئەگەر نوکتەبازە یان نوکتەچییە، ئەوە نوکتەیەکی بێتامە کەس پێی پێ ناکەنێت. بەڵکو شەرمیەکی گەورەیە. جائیتر نازانم ئەم قەمەرەی کەگۆڕی پرسی بە NASA کرد؟ یان پێویست ناکات چونکە دۆستی کابرایە و کابراش خۆی سۆشیال دیموکراتە پرسی ناوێت.
هەر ئەمڕۆش ئەم وێنەیەی لاتەنیشتیم بینی، یەکێک لەخوێندکاران وتی دەبێت CD/DVD لەسەر لاتەنیشت تێ بکەیت بیلا مەعنا دەستی پێوە بگریت، هەروەها لەهەمووی سەیرتر شوێنی خۆشی هەیە و PC Vertical ن کۆمپیوتەری ستونین بەڵام لەوانەیە ئەو برادەرەی خەریکی قەمەر گۆڕین بێت پێی وابێت دەبێت لەسەر لاتەنیش بێت تاوەکو دەنگی پانکە و شتەکانی ناوەوەی لەگەڵ دەنگی مۆنیتۆرەکە تێکەڵ بن و زیاتر خوێندکار وەڕس بێت. یان وەختی خۆی PC Horizontal کۆمپیوتەری ئاسۆیی بینێبێت لەشوێنێک و ئیتر پێی وابێت ئەوها جوانترە.
بەڵام ئەکرێت ئەم لێکدانەوەی من نەبێت، بەڵکو سڕێکی زۆر گرنگ لەپشتی ئەم داهێنانەوە بێت.
تۆ بڵێی چی بێت!!؟

دوای هەڵبژاردن گلەیی لەسەر خۆتان!

.kritikدەمی هەرکەس دەکەیتەوە لەم ڕۆژەدا، پڕاوپڕە لەخەم و ناڕەزایی لەسیستەم و دەسەڵات و شێوەی بەڕێوەبردن. لەدابەشکردنی مووچە و یەکسانی و دادپەروەری دەزگاکان و ناڕاستگۆی سەرانی سیاسی کورد لەگەڵ هەموو توێژەکاندا. لەپاڵ ئەمانەدا کەسانێک وەکو ئێمە کەهەندێک بواری ئایتیمان بەلاوە گرنگە، ڕۆژ نییە لەمەکۆکان و شوێنان نەبیستین کەچەند سیستەمێکی سەقەتی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت هەیە و چەندیان پارە لێدەسێنن و سەرەرای ئەمەش کارەبای نیشتیمانی و موەلیدە، …هتد و چەند دواکەوتوون لەبواری ئایتی و چەند دکتۆرەکان بێ سەرە واون.
ئەمانە و ملیۆنەهای تر دەبینین و دەبیستین بەتایبەت ئێمەی دەرەوە. جائەوە ئێستا هەڵبژاردن هاتۆتە پێش و لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ئازادیت و کەسیش ناتوانێت بزانێت دەنگت بەکامە لیست داوە. تاوەکو لێپێچینەوەت لەگەڵدا بکەن. گەر لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەی ڕەها ئەمەی ئێستای پێ قبوڵ بوو، بەڕاستی دەبێت بڵێین ئەو گلەییانە هەمووی درۆ و دەلەسە و بوختان بوون و ئەو ڕەخنانەش هەمووی وەکو تۆزی دەهۆڵ بێناوەڕۆک و بێمانا بوون.
چونکە جارێکی تر ئارەزووی خوێندنەوەی دەقی وا ناکەینەوە.