ئەرشیفی مانگانە: حوزه‌یران 2009

سوپاسێک بۆ کرتەکانتان.

picasa-logoماوەیەکی زۆرە هەرجارە و پاشبنەمایەک Wallpaper دروست دەکەم و دەیخەمە ئەلبومەکەوە (کەلەپڕۆژەی پیکاسا گووگڵەوە ڕاژە دەکرێت) لەژێر ناونیشانی Linux Wallpaper و بەتۆڕی نێتدا بڵاو دەبێتەوە. ئەمڕۆ لەگەڕانی Picasa ـدا بینیم کە لەئەنجامی گەڕانی کلیلەوشەیLinux+wallpaperــدا، پشبنەماکانی من دروستم کردوون Sia سێهەمین ئەنجامە و بەمەش بۆم دەردەکەوێت کەئێوەی خوێنەر زۆر کرتەتان کردووە. منیش تەنها ئەوەم بۆ دەکرێت سوپاستان بکەم وەکو بەکارهێنەری کورد و زۆریش لەخەڵکی وڵاتانی دی، کەبەڕەگەزی لەمیللەتانی ترن. هەروەها دەتوانم بڵێم لەداهاتوودا هەوڵ دەدەم پاشبنەمای جوانتر و ڕەنگ ئاڵتر دابنێم. هەرچەندە لەئێستادا ئەو کۆمپیوتەرەکەی کارەکانی لەسەر دەکەم تەمەنی 9 ساڵە و کۆن کۆنە، ڕەنگە ئەو ڕەنگ و زەوقە نەتوانم بدەم بەڕەنگەکان لەبەر نەبوونی لێکدانەوەی دروست لەگەڵ کارتی گرافیک و هەروەها کەمی بیرگە RAM کە 128 مێگایە نەتوانم هەموو کات بەخێرایی ئەوەی دەمەوێت چێی بکەم. بەڵام سەریشمان بخوات هەرئەوە هەیە جارێ 🙂