ئەرشیفی مانگانە: نیسان 2009

لە کۆپنهاگن چیم بینی؟

بەبۆنەی ئەوەی نوێین لەم وڵاتە و دەبێت خۆت تێهەڵکیشی کولتور و شوێن و زمان و هەڵسوکەوتیان بکەیت، دەبێت شانازی و جوانی وڵاتەکە ببێتە هەمان هەست لەلات. بۆیە لەگەڵ تیپی فێربوونی زمانی دانیمارکیدا (کەلەخەڵکی کۆریا و یابانەوە تاوەکو دورگەکانی هاوای) تێدا بوو. لەکۆپنهاگن چووینە پەرلەمان و لەگەڵ وەزیر و سەرۆک فراکسیۆن و حیزبدا ژوور بەژوور وەکو ندیوبدی دەیان بردین. هەروەها بەبەلم بەناو کەناڵەکندا گزەرمان کرد و …هتد.

بۆیە لەکاتژمێر 7:00 بەیانیەوە بەڕێکەوتین و نزیکەی 12:00 گەشتینە کۆپنهاگن و ئێوارە نزیکەی 21:00 گەشتینەوە ماڵەوە، منیش کامێرایەکی کۆنی خراپم لابوو، ئەوەی دەستم گرتی وێنەم گرت 🙂

Copenhagen

وێنەکان زیاتر دەدوێن وەک لەنوسینەکانم!

هەرگیز گەورە بچووک ناکرێتەوە

هەتاکوو دەنگەکەی لەمایکرۆفۆنەکەوە دەرنەچوو، پێیان وابوو و وەپێشمان وابوو، بریتیە لەکەسێکی دووبارەی بێتاقەت کەدەیەوێت تەنها بکەوێتە بەرکامێرا و خەڵکی بیبینن.
بەڵام نەخێر ئەوەندە بەهرەمەند و خاوەنی دەنگێکی گەورە بوو، لەگەڵ دەستپێکردنی گۆرانیەکەیدا لەش و هۆش و دواهەمین هەستمانی تەزاندا. بۆیە دەڵێین ئاواتی گەورە و داهاتووی گەورە بەهیچ تێڕوانین و تەشەیەک بچووک نابێتەوە. جائێمەی بچووک کەدەنگی بلیمەتمان بیست دەبێت هەڵسینە سەرپێ.
I Dreamed a Dream
ئەمەش گۆرانیەکەیە لەخاوەنی یەکەمەوە:

[youtube http://www.youtube.com/watch?v=Yt-IBJpEMzA&hl=en&fs=1&color1=0x2b405b&color2=0x6b8ab6]