ئەرشیفی مانگانە: شوبات 2009

Simpson Movie

فلیمی Simpson بەگوێرەی ئەم پەڕەیەی خوارەوە بێت تەواو تێکەڵەیە لەهەموو دیمەنەکانی نێو فلیمە بەناوبانگەکان. لەم بەستەرەی خوارەوە دیمەنەکان و هەندێک جار دەقی قسەکردنەکانیش تەواو یەکن.
لێرەوە

سایت چییە؟

لەڕاستیدا زۆر وشە و دەستەواژە هەن لەکوردیدا. ئەوەندەی بەرامبەرەکەیان دروست و ڕێکە، دووئەوەندە میدیا و بڵاوکراوەکان کاریان کردوە بۆ بازاڕی کردنی دەستەواژە بێبنەما و دوور لەپێناسەکەوە. یەکێک لەوانە وشەی |سایت| وەکو شتێکی گشتی بەکاری دەبەن بۆ وێبگە و ماڵپەڕ و بڵاگیش. ئەوەی سەیرە زۆر لەشوێنەکان بەبێ هیچ لەبەرچاوگرتنی ڕێزمانی کوردی. تەنها بۆ وشەی سەقەت زۆرکردن بۆ ناو فەرهەنگی کوردی بەردەوام بەکاری دەبەن. بەقسەی خۆیان چەندین زمانزان ڕێنوس و دەقەکان پاڵێو دەکەن لەوانە: هاوڵاتی، سبەی، ئاوێنە، کوردستانپۆست…هتد.
Website= وێبپەڕ، وێبگە.
HomePage= ماڵپەڕ(لێکدراوی ماڵ Home و Page پەڕەیە)
ئەی سایت چییە؟
فەرهەنگی ئایتی

شەقام یان ڕێگای جاڤا!

java-vejلەگەڵ برادەرێک لەسەر کەنارەکانی دەریا پیاسەمان دەکرد. بەڕێکەوت چاوم کەوت بەڕێگایە Vej کەڕێگای Java بوو. جانازانم ئایا بەناوی دورگەی Java وە ناونراوە یان بەناوی زمانی پڕۆگرامسازی بەناوبانگی Java ـەوە؟! ئەگەر بەوەی دووەمیانەوە بێت هەرئاماژەیە بەوەی یەکەمیان.
بەهەرحاڵ ناوەکە و شوێنەکەی لەلای ئەو کەشتیە زەبەلاحانەم لاسەیر بوو!
Vej=Way لەزمانی دانیمارکی بۆ شەقامی لاوەکی بەکاردەبرێت.