داگیرکەری ڕزگارکەر؟!

وا لە نوانەی سێیەمدا لەگەڵتانین بەو ناونیشانەی سەرەوە. ڕاستی زۆرترین پرسیارە لەم ڕۆژانەدا بەتایبەت، کە پشێوی و بێسەروبەری دەستی بەسەر هەموو شتێکدا گرتووە لەو ڕۆژهەڵاتەی خۆمان. بۆیە بەباشم زانی کۆمەڵێک پرسیار لای خۆم وەڵام بدەمەوە، ڕەنگە ڕاست بن و بیپێکن. ئەوەی گرنگە بەلامەوە گۆڕینەوەی ئەم ڕایانە، کە خۆم هەستدەکەم پێویستی بەچاکردنەوە و باشترکردنە، تاکو تێگەشتنێکی ترم بۆ ئەم دۆخە دروست بێت. هیچ نەبێت پەخشکردنی ناوەڕۆکەکە دەتوانێت ئەو پرسیارانە بجوڵێنێت لای گوێگر، گەرچی پێچەوانەشی لەلا بێت. لەم ئەڵقەیەدا ئەمانە سەرەدێرن بە نمونە:

شێوەی ئیستیعمار و داگیرکاری

  • داگیرکاری لە فۆرم و خشتەگەری کۆندا چۆن هاتووە
  • ڕاوەدوونانی دینی و خێڵەکی لە کۆندا تاکو هاتنی دین و دەوڵەتی مەدەنی
  • سڕینەوەی کلتور و سیمای ناوچە و زمان لە ئەمریکاکان و تورکیا و ئێران ..هتد
  • دروستکردنی مرۆڤی باڵای لەدایکبوو بە ستەم و دەسەڵاتەوە

کلتوری هێزی زاڵ و بەمیراتکردنی

  • دین و خێڵ و نەتەوە وەکو نەریتی باشتر لەوەی پێشتری
  • بە سیستەمکردنی ئەقڵی خێڵ و کێشمەی چینایەتی لە دین و کلتوردا
  • چارەی ”دیمۆکراتی” وەکو قفڵ نەک وەکو کلیل
  • جاڕنامەکانی مافی مرۆڤ وەکو دەرچەی جەنگ نەک وشیاری
  • بەڕێوەبردنی پرۆسەی دیمۆکراتی وەک خودی کێشە نەک چارەسەر

سوودی چەککفرۆشتن بۆ ئێمەی پەنابەر

  • ئێمە لەدەست کوتەک و شەڕەبەرد ڕادەکەین یا ناپاڵم و ف١٦
  • ئابورییەکی باش بەبێ داگیرکردنی وڵاتان و دەستی کار چۆنە
  • نیعمەتی پەنابەری وەک خەڵات یان سزایە

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *