چیرۆک و هونەر وەکو بەڵا

هەموومان بەوە ڕاهاتووین، کە چیرۆک و بەهونەرکردنی گێڕانەوە دەبێتە وانە و عیبرەت یا نمونەی باڵا و ڕابەرمان. بەڵام ئەوەمان لەبیرچووە، کە خودی هەموو پرۆسەیەکی بەردەوام دەگاتە جۆرێک لە پیشەسازی بەرهەم. ئەویش کاتێک چووە نێو ئەو هاوپۆلەوە، ئەوە تەنها پێویستی بەهێزی سیاسییە بۆ بڵاوکردنەوەی و جۆرێک لە خەواندنی مت یا لغاوکردنی هزر. لە ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستی نوانە لەسەر ئەو دیووە دواوین، کە چۆن کاریگەریان لەسەر دروستبوونی نەتەوە و دین کردووە. جۆنیش بۆتە مۆتە و بەڵا. لە کۆتایذا ئەمریکا وەکو ڕابەی لێزانی ئەم بوارە و بەکارهێنانی لە هەموو بوارەکانی ژیانی ئینساندا، پێش هەموویان مرۆڤی ئەمریکایی. هیوادارم گەر ناوەڕۆکی ئەم ئەڵقەیەت بەدڵە، ئەوە لای خۆتەوە تۆش بیناسێنە. ئەگەریش هەڵە و کەموکوڕی هەیە، ئەوە لەژێر ئەڵقەکە یا پەیوەندی یا لە هەر شوێنێک پێت خۆشە بۆمی بنێرە و زۆر سوپاست دەکەم پێشەکی. ئەم ئەڵقەیە لەسەر ئەم تۆڕانە بڵاوکراوەتەوە

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *