قورئان (لە شیعری جاهیلی) تەها حوسێندا

بۆ لێکۆڵینەوەی هەر گورزەیەکی مێژوو، دەبێت دەست بەریت بۆ هونەر و نوسراوی و هەڵکۆڕاوی ئەو دەمە. یاخود نزیکترین لەو دەمەوە و ئەوها بەرەو دوورتر. بە نمونە تێگەشتن لە دۆخی ئەمارەتی بابان، باشترین گوزارشت شیعری کلاسیک و ئەدەبیاتی ئەو کاتەیە، کە مۆرکێکی نزیک لە ڕاستەقینە دەدا لەڕووی دانیشتوانی ئەو ئەمارەتەوە. دیارە دۆخی کۆمەڵگا و دین و ڕامیاریش هەستیان پێ دەکرێت لە نێو ئەو کۆپلە و دێڕانەدا. لەم جارەدا نوانەیەک دەکەین بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی وێژەی عەرەبی و ئیسلامی، کە دکتۆر (تەها حوسێنە ١٨٨٩ – ١٩٧٣)
کە بۆچی ئەو کتێبەی لە ساڵی ١٩٢٦ ئەو شەپۆلە توڕەبوونەوەی خستۆتەوە، کە دوای دەیان ساڵ گڕەکانی گەر گەرمتر نەبن، هەروەک سەرەتا ماون. لەم جارەدا لەسەر ئەم تەوەرانە دواوین:

  • کاریگەری ئەدەب وەکو ئاوێنەی سەردەمی
  • شیعری کوردی وەکو نمونەی قۆناغەکان
  • ئەدەبی عەرەبی وەکو پێشهاتی زمان و لێکدانەوە
  • تەها حوسێن وەکو تاک و عەمیدی ئەدەبی عەرەبی
  • دادگایی و تەکفیرکردنی لەسەر کتێبەکەی
  • میراتی بیری تەها حوسێن لەسەر دوای خۆی بۆ ئێستا
  • کێشەی ڕەچەڵەک و بنەماڵە لە عەرەبدا
  • زاراوە و بەشەزاراوە لە زمانی عەرەبیدا پێش ئیسلام

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

2 بۆچوون نوسراوە “قورئان (لە شیعری جاهیلی) تەها حوسێندا

  1. ڕێبین

    کاک سیا گیان، دەست و دەمت خۆشبێت بۆ ئەم ئەڵقە بەسوود و وردە، جۆرایەتی دەنگەکە زۆر باشە و ئەوەش زۆر چێژبەخشە کە بابەتێک تا بابەتێکی تر بە موزیک جیا دەکەیتەوە، بەڕاستی هێنانەوەی نموونە شیعریەکان و باسکردنی ئەوەی کە چۆن ئەو بەرهەمانە و نموونە ئەدەبیەکانیش مۆرک و ناسنامەی ئەو سەردەم و کات و کلتوورەیان تۆمار کردووە، زۆر بەچێژ بوو.
    ئەو شتەی کە لەلای من هەمیشە سەیرە، لەسەر ئەم لێکۆڵینەوانەی دکتۆر طە حسین و هەر کەسانێکی تر کە لەو بابەتانەدا بابەت و توێژینەوەیان هەیە، باس و خواسێکیان هێناوەتە بەردەست کە شایەنی وردبوونەوە و لێکۆڵینەوەی زانستین، ڕاستە کەسانێک هەن کە هەمیشە ئەو بابەتانە بە لاڕێدا دەبەن و بابەتەکە دەبەنەوە بۆ سوکایەتی کردن و دابەزینە ئاستی نزم، بەڵام نابینین کە طە حسین سووکایەتی و جنێو و تۆمەتی بەکار هێنابێت، بەڵکو پرسیاری هێناوەتە پێشەوە بەو بەڵگانەی لەبەر دەستیەتی، هەمیشە ئەو پرسیارەم لەلا درووست دەبێت بۆ وەڵام و توێژینەوەی زانستی تر لەمانەوە نایەنە ئاراوە، بۆ نموونە دەبوو بابەت و توێژینەوەی بەپێز بخرایەتە بەردەستمان و بابەتەکە قووڵتر بکرایەتەوە، بەڵام هەمیشە وەڵامەکان تۆمەت و لەسێدارەدان و کووشتن و تەکفیر کردن بووە.
    بەڕاستی لە هەموو بابەتێکیشدا هەر وایە، کاتێک کەسێک شتێک باس دەکات کە نامۆیە بە واقعی کۆمەڵگە ئیتر ڕووبەڕووی هەموو هێرشێک دەبێتەوە، بۆچی ناتوانین وەڵام بدەینەوە؟ یاخوود بووەستین تاکو لە ئەنجامی توێژینەوە و گەڕاندا، وەڵامێکی زانستیمان بەدەست دەکەوێت!

    1. Sia نووسەری پەیام

      سڵاو کاکە ڕێبین،
      جارێک یەک نوسینی کوردیم بینی لە پەڕەیەکی A4 دا، دەیان جنێوی وەکو جاسوس و نەفام دابووە پاڵی، سەرەتای وتارەکەشی بە ” چەواشەکارییەکانی تەها حوسێن” بڵاوکردبۆووە. بەڕاستی مایەی گەپجاڕییە نوسەرەکە لە تاقیکردنەوەی سەرەتایی عەرەبی دەرناچێت، کەچی بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی زمانەکە بڵێ ”چەواشە”!!
      جارێک کاک ئالانی خۆمان وتی: من سەیرم لەو غیرەتە دێت، بە گژ هەموو شتێکدا دەچن. یانی لە گەوجیش دەرچووە بابەتەکە.

      بژین و سوپاس بۆ بەشداریتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *