ڕۆژمێر لە سۆمەرییەکانەوە بۆ گریگۆری و مانگی ڕەمەزان

مرۆڤ هەر لەسەرەتای کۆمەڵبوونیەوە پێش باڵابوونی و جیاکردنەوەی چینایەتی، لە گەردوون و خولی وەرزەکان وردبۆتەوە. بۆ ئەمەش تەریب بەو بیروباوەڕەی هەی بووە، هەمیشە بەدوای ڕێکخستنی خۆی و گەردووندا گەڕاوە. ئەمەش شتێکی ژیرانەیەتی، کە بناغەی دامەزراندنی سیستەمی کشتوکاڵی و شارستانی و دەوڵەتی بووە. هەموو ئەمانە کردەی مرۆڤن، جا بەرامبەر یاد و بۆنەی نەتەوەیی، ئاینی و ڕەسەنی کرابن و هەبن. وتوێژ و دۆزینەوەی دەرچەچارە (ئەلتەرناتیڤ) بژاردەی وشیاریەتی. بۆیە لەم ئەڵقەیەدا دەمانەوێت بچینەوە سەر:

  • سۆمەرییەکان و ڕێکخستنی ڕۆژمێر لەسەر خۆر
  • فیرعەونییەکان و گۆڕینی بۆ سەر مانگ و تێخستنی پڕکەر
  • شارستانیەتی ڕۆمانی و لە خولیۆس سێزارەوە بۆ گریگۆری
  • پڕکەرەوە وەکو بزوێنەر، تاکو لەگەڵ گەردووندا بڕۆین
  • یاریکردنی ڕۆژمێری کۆچی دوای ئیسلام
  • هەروەها هەندێک باسی مێژووی کورت لەسەر هەندێک چەمکی باو

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە بۆ هەموو سیستەمەکان:

2 بۆچوون نوسراوە “ڕۆژمێر لە سۆمەرییەکانەوە بۆ گریگۆری و مانگی ڕەمەزان

  1. ڕێبین

    کاک سیا گیان دەمت خۆشبێت، ڕاستی زانیاری زۆرم وەرگرت و پێزانینم هەیە بۆ ماندووبوونتان. پرسیارێکم هەیە لەبارەی ڕێکخستنی ڕۆژمێر و ڕۆژەکانی ساڵ لە سەردەمی فەرمانڕەوایی خوودی پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت، پاشان جێنشینیی ئەبوبەکری سدیق، ئایا بۆ ڕێکخستنی فەرزەکانی مانگی ڕەمەزان و ڕێوڕەسمی حەج، سوودیان لە چی وەرگرتووە؟ ئایا سیستەمەکە خراپ بوو هەتا گەیشتنە ئەو بڕیارەی کە لەسەردەمی عومەری کوڕی خەتاب ئەم مانگی کۆچییە درووست بکەن، کە بەم شێوازە دەچێت بەڕێوە؟ یاخوود ئەگەر ڕۆژمێری سەردەمی پێش ئیسلام تا سەردەمی فەرمانڕەوایی عومەری کوڕی خەتاب بەکارهاتووە و نزیکتر بووە لە خولی تەواویی زەوی بەدەوری خۆردا بۆچی دەستکاری کرا؟

    1. Sia نووسەری پەیام

      سڵاو کاکە رێبین،
      راستی دین وەکو کەشەکەی بەرهەمی ئەو میراتەیە لە رێگەی مەلا و مێژوویانەوە پێمان دەگات، ئەوانەش ئەو مەسەلانە باس ناکەن. بەڵام لۆجیکییە، کە سەردەمی خۆی رەمەزان و مانگەکان یاری نەکردووە و ئەمە بەپێی مێژوو و بەڵگەی ناوی مانگەکان هەیە. کێشەکە ئەوەیە هەڵەکە بەئەنقەست نەکراوە، بەڵکو وەکو ئەوانەی تر هەڵەی تێدا بووە و مرۆڤ هاتووە بە دەسەڵاتەوە سەپاندویەتی. ئەمەی سەردەمی ئیمامی عومەر کێشەی ئەوەیە، هەڵەیەکی بیرکاری و گەردوونی تێدایە، کە خۆی پێشتر چارەسەر کرابوو.

      بژین و سوپاس بۆ بەشداریت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *