ڕۆژمێر لە سۆمەرییەکانەوە بۆ گریگۆری و مانگی ڕەمەزان

مرۆڤ هەر لەسەرەتای کۆمەڵبوونیەوە پێش باڵابوونی و جیاکردنەوەی چینایەتی، لە گەردوون و خولی وەرزەکان وردبۆتەوە. بۆ ئەمەش تەریب بەو بیروباوەڕەی هەی بووە، هەمیشە بەدوای ڕێکخستنی خۆی و گەردووندا گەڕاوە. ئەمەش شتێکی ژیرانەیەتی، کە بناغەی دامەزراندنی سیستەمی کشتوکاڵی و شارستانی و دەوڵەتی بووە. هەموو ئەمانە کردەی مرۆڤن، جا بەرامبەر یاد و بۆنەی نەتەوەیی، ئاینی و ڕەسەنی کرابن و هەبن. وتوێژ و دۆزینەوەی دەرچەچارە (ئەلتەرناتیڤ) بژاردەی وشیاریەتی. بۆیە لەم ئەڵقەیەدا دەمانەوێت بچینەوە سەر: درێژە بخوێنەوە

قورئان (لە شیعری جاهیلی) تەها حوسێندا

بۆ لێکۆڵینەوەی هەر گورزەیەکی مێژوو، دەبێت دەست بەریت بۆ هونەر و نوسراوی و هەڵکۆڕاوی ئەو دەمە. یاخود نزیکترین لەو دەمەوە و ئەوها بەرەو دوورتر. بە نمونە تێگەشتن لە دۆخی ئەمارەتی بابان، باشترین گوزارشت شیعری کلاسیک و ئەدەبیاتی ئەو کاتەیە، کە مۆرکێکی نزیک لە ڕاستەقینە دەدا لەڕووی دانیشتوانی ئەو ئەمارەتەوە. دیارە دۆخی کۆمەڵگا و دین و ڕامیاریش هەستیان پێ دەکرێت لە نێو ئەو کۆپلە و دێڕانەدا. لەم جارەدا نوانەیەک دەکەین بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی وێژەی عەرەبی و ئیسلامی، کە دکتۆر (تەها حوسێنە ١٨٨٩ – ١٩٧٣) درێژە بخوێنەوە

داگیرکەری ڕزگارکەر؟!

وا لە نوانەی سێیەمدا لەگەڵتانین بەو ناونیشانەی سەرەوە. ڕاستی زۆرترین پرسیارە لەم ڕۆژانەدا بەتایبەت، کە پشێوی و بێسەروبەری دەستی بەسەر هەموو شتێکدا گرتووە لەو ڕۆژهەڵاتەی خۆمان. بۆیە بەباشم زانی کۆمەڵێک پرسیار لای خۆم وەڵام بدەمەوە، ڕەنگە ڕاست بن و بیپێکن. ئەوەی گرنگە بەلامەوە گۆڕینەوەی ئەم ڕایانە، کە خۆم هەستدەکەم پێویستی بەچاکردنەوە و باشترکردنە، تاکو تێگەشتنێکی ترم بۆ ئەم دۆخە دروست بێت. هیچ نەبێت پەخشکردنی ناوەڕۆکەکە دەتوانێت ئەو پرسیارانە بجوڵێنێت لای گوێگر، گەرچی پێچەوانەشی لەلا بێت. لەم ئەڵقەیەدا ئەمانە سەرەدێرن بە نمونە:
درێژە بخوێنەوە